Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:19

پشكی دووەمی دابەشكردنی ئارد دەستپێدەكاتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، ئەسیر داود غورەیری، وەزیری بازرگانی عێراق، دەستپێكردنی پرۆسێسكردنی وەجبەی دووەمی ئاردی ڕاگەیاند، كە سبەی یەكشەممە دەستپێدەكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانی، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی تێیدا هاتووە، ئەسیر داود غورەیری، وەزیری بازرگانی عێراق ، دەستپێكردنی پرۆسێسكردنی پشكی دووەمی ئاردی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت، كە لە سبەینێ یەكشەممە دەستپێدەكات.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمپانیای گشتی بۆ پرۆسێسكردنی دانەوێڵە، بەشی بازاڕكردن لە بارەگا و لقەكانی لە پارێزگاكان ئاڕاستەكردووە، دەست بكەن بەئامادەكردنی لیستی ئەو بریكارانە كە ئارد بۆ پشكی نوێ دابین دەكەن.
هەروەها داوای لە هەموو ئەو كەسانە كرد كە سیستەمی كارتی بەشەخۆراكی دەیانگرێتەوە ،پاش دڵنیابوون لە سەلامەتی بڕی دابینكراو پشكەكانیان لە ئارد وەربگرن .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.