Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:44

ڕووسیا هەناردەکردنی نەوتی بۆ پۆڵەندا ڕاگرت

کوردستان TV
100%

گرووپی زەبەلاحی نەوتی پۆڵەندی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 25ـی 02ـی 2023 ڕووسیا هەناردەکردنی نەوتی لە ڕێگەی بۆریی درۆجباوە بۆ پۆڵەندا ڕاگرتووە.

لە ڕاگەیەنراوێک ئۆرلن گرووپ ئاماژەی بەوە دا کە لایەنی ڕووسی هەناردەکردنی نەوتی لە ڕێگەی بۆریی درۆجباوە بۆ پۆڵەندا ڕاگرتووە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکە باسی لەوەش کردووە کە بەپێی دوایین گرێبەستی جێبەجێکراوی نێوان ڕووسیا و پۆڵەندا، هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیا لە ڕێگەی بۆریی نەوتی درۆجباوە 10% پێداویستییە سووتەمەنییەکانی پۆڵەندا دەگرێتەوە، کە ئێستا ڕووسیا ڕایگرتووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەلێکساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا سەرەتای ئەم مانگە باسی لەوە کرد کە مۆسکۆ بە نیازە لە مانگی ئازاردا خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بە بڕی 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم بکاتەوە.

هاوکات سەرچاوەیەکیش پێشووتر ڕوونی کردبووەوە کە پێدەچێت کەمکردنەوەی هەناردەکردن گەورەتر بێت لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی پلان بۆ داڕێژراو، هەروەها یارمەتیدەر بێت بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوتی ڕووسیا.

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.