Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:59

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەنگۆیەک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەیەوە ڕەت دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی دەخرێتە سەر بەغدا ڕەت دەکاتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد "لە هەندێک لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و پەیجی سۆشیال میدیا دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە كە گوایە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دەخرێتە سەر وەزارەتی بازرگانی عێراق."

ئاماژەی بەوەش دا کە "لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەم دەنگۆیە دوورە لە ڕاستییەوە، ئەوەی هەیە ئەمڕۆ شەممە لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی هەردوو وەزارەتدا ڕێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە، ئەو "پاداشت" و "شایستە داراییانە"ـی دەدرێتەوە فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمیش بگرێتەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.