Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:06

وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵانی 2015 و 2016  ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ ساڵەکانی 2015 و 2016 ڕاگەیاند.

نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵانی 2015 و 2016 گەیشتە هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: ڕۆژی دووشەممە جوتیارانی پارێزگای هەولێر دەتوانن سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن، بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان بۆ ساڵانی 2015 و 2016.

بەڕێوەبەری بازرگانی ئاماژەی بەوەش دا کە لە ماوەیەکی نزیکدا شایستەی دارایی جوتیارانی سلێمانیش دابەش دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.