پۆلیسی فریاکەوتنی پارێزگای کەرکووک بڕیاری دا کە هەر کەسێک لەسەر دیواری قوتابخانەکانی کچان بنووسێت، دەستگیر دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند: ماوەیەکە لە کەرکووک لەسەر دیواری قوتابخانەکانی کچان قسەی نەشیاو دەنووسرێت و ئەم بابەتەش بووەتە دیاردەیەکی بڵاو و قوتابییانی نیگەران کردووە.
ڕاشیگەیاند: لە هەڵمەتێکدا هەموو ئەو نووسین و وشە نەشیاوانەی لەسەر قوتابخانەکانی کچان نووسرابوون سڕایەوە.
پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک ئاماژەی بەوەش دا کە بڕیار دراوە هەر کەسێک لەسەر دیواری قوتابخانەکان بنووسێت، دەستگیر دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.