بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ڕایگەیاند، ڕەزامەندی بۆ هیچ جۆرە گەشتێکی قوتابییان بۆ دەرەوەی شاری کەرکووک نادرێت، تەنانەت لە ڕۆژانی پشووش.
شێرزاد ڕەشید بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ڕایگەیاند: ئاگاداری کارگێڕی هەموو قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی دەکەینەوە کە هەموو جۆرە گەشتێک بۆ قوتابییان و بۆ دەرەوەی شاری کەرکووک قەدەغەیە و ڕێپێدراو نییە، بەپێچەوانەوە ڕێوشوێنی یاسایی توند لەبەرامبەر کارگێڕی ئەو قوتابخانانە دەگرینەبەر کە سەرپێچی ئەم ڕێنماییە بکەن.
ڕاشیگەیاند: داواتان لێدەکەین کە لە داهاتوودا هیچ داواکاریەکمان پێشکەش مەکەن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ ئەنجامدانی گەشت بۆ قوتابییەکانتان.
هەر لەو ئاگادارییەدا، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئاگاداری دایکان و باوکانی قوتابییان دەکاتەوە کە "نەهێڵن هیچ گرووپ و ڕێکخراوێک گەشت ساز بدەن بۆ جگەرگۆشەکانتان لە دەرەوەی قوتابخانە یاخود لە ڕۆژانی هەینی و شەممووان کە ڕۆژانی پشووی قوتابخانەیە، چونکە خوانەخواستە هەر ڕووداو و کارەساتێکی نەخوازراو ڕووبدات ئێمە وەکوو پەروەردەی خوێندنی کوردی لێی بەرپرسیارنین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.