Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:43

ئارایشتگایەك داخرا.. بزانە چی تێداكراوە ؟

کوردستان TV
100%


به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگا و تاتۆی تامی بیوتی له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی زه‌رگه‌ته‌ داده‌خات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی2ی2023، قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند" له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كانیان بۆ ئارایشتگای تامی بیوتی، ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ناو ئارایشتگاكه‌دا نوشته‌ و دوعا بوونی هه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات له‌ناو تامی بیوتی-دا نوشته‌ و جاود كراوه‌، كه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌ و له‌هه‌ر ئارایشتگایه‌كدا نوشته‌ و دوعا بگیرێت داده‌خرێت".
 راشگه‌یاندراوه‌" به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای تامی بیوتی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.