Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:29

بانكی پیشەسازی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێتە هاووڵاتیان

کوردستان TV
100%

بانكی پیشەسازی ئەمڕۆ یەكشەممە، فرۆشتنی ڕاستەوخۆی دۆلار-ی بە هاووڵاتیان بۆ گەشتكردن ڕایگەیاند.
میدیای بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە ، بانكەكە دەستیكردووە بە فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان بۆ مەبەستی گەشتكردن لە هەموو لق و ئۆفیسەكانی لە بەغدا و پارێزگاكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، فرۆشتنەكە لە ڕێگەی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی (ماستەركارد) دەبێت كە بە تایبەتی لەلایەن بانكەوە دەرچووە و بۆ هەر كەسێك لە مانگێكدا 10هەزار دۆلاری ئەمریكی پێدەدرێت. 
بانكە روونیشیكردۆتەوە  كە فرۆشتنەكە بەپێی نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی دەبێت كە لەلایەن ناوەندی عێراق پەسەندكراوە .
وێرای ئەوەی پێشتر بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو كە یەك دۆلاری ئەمریكی بە 1320 دیناری عێراقی لەلایەن بانك و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە دەفرۆشرێت، بەڵام ھێشتا لە بازاڕەكاندا، نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی بە 1553 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.