Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:33

پڕۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لە دەوروبەرى شار و شارۆچکەکان بەردەوامە

کوردستان TV
100%


نزیکەی 362 هەزار خێزان لە پڕۆسەی وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون.
پڕۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتایی پێهاتووە و لە دەوروبەرى شار و شارۆچکەکانیش پڕۆسەکە بەردەوامی هەیە.
تاکوو ئێستا 72 ملیۆن و 231 هەزار و348 لیتر نەوتی سپی، بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا لە پارێزگا جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە.
پڕۆسەى دابەشکارییەکەش بەم شێوەیە بووە:
لە پارێزگاى هەولێر31 ملیۆن و 507 هەزار و 600 لیتر دابەش کراوە و 157هەزار و 538 خێزان لێی سوودمەند بوون.
لە پارێزگاى سلێمانی 24ملیۆن و 97 هەزار و 800 لیتر دابەش کراوە و 120 هەزار و 489 خێزان لێی سوودمەند بوون.
لە پارێزگاى دهۆک 15 ملیۆن و 986 هەزار و 800 لیتر دابەش کراوە و 79 هەزار و 934 خێزان لێی سوودمەند بوون.
لە پارێزگاى هەڵەبجەش 639 هەزار و 148 لیتر دابەش کراوە و 3 هەزار و 195 خێزان لێی سوودمەند بوون، بەوەش کۆى گشتیی نەوتی دابەشکراو لە هەرێمی کوردستاندا 72 ملیۆن و 231 هەزار و 348 لیتر بووە و 361 هەزار و 156 کەس لێی سوودمەند بوون.
پڕۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگا و دەوروبەرى شارەکان بەردەوام دەبێت، تاکوو تەواوى هاووڵاتییان لێی سوودمەند دەبن.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.