Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:33

بوومەلەرزەیەك پارێزگایەكی دیكەی عێراقی گرتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، ڕوانگە بومەلەرزەییەكانی لە دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزەزانی، بوومەلەرزەیەكیان لە پارێزگای ئەنبار تۆمار كردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا تێیدا هاتووە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەكانی باكووری ڕۆژئاوای روتبە لە پارێزگای ئەنبار لە كاتژمێر 02:47:22ی ڕوویداوە .
ئاماژەی بەوەشدا كە بوومەلەرزەكە بە ڕوونی لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێكراوە، بەڵام هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە.
هەروەها دەستەكە داوای لە هاوڵاتیان كردووە خۆپارێزی بكەن و خۆیان لە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بەدوور بگرن و پابەندبن بەو فەرمانە بوومەلەرزەزانییانەی كە لەلایەن دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بوومەلەرزەزانی بڵاودەكرێتەوە.
شایانی باسە بەرەبەیانی رۆژی شەممە25-2-2023 ، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.3 پلە لە سنووری نێوان هەولێر-مووسڵ روویدا.
لەوبارەیەوە وەزارەتی گواستنەوەی گەیاندنی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 4.3 پلە بووە و چەقەكەی لە سنووری نێوان هەولێر-مووسڵ بووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدرا كە بوومەلەرزەكە لە قوڵایی پێنج كیلۆمەتر رووی داوە و لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان هەستی پێكراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.