پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، بەهۆی نەمانی ستۆپ پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان لە سنووری گوندی خانەقای ناحیەی وەرتێ لە سنووری قەزای ڕواندز وەرگەڕا و لە ئەنجامدا 6 قوتابی بریندار بوون.
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز، رایگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پاسێكی گواستنەوەی قوتابییانی قوتابخانەی ئامادەیی خانەقا لە گوندی خانەقای سەر بە ناحیەی وەرتێ وەرگەڕا، پاسەكە 13 قوتابی تێدابووە و لە ئاکامی ئەم ڕووداوەش بەداخەوە 6 قوتابی بەسووكی بریندار بوون.
قایمقامی قەزای رواندز، راشیگەیاند: قوتابییەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی فریاكەوتنی سۆران كراون و برینەكانیان سووكە و بەشێكیان گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.