Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:40

دووسایدی كەلار – كفری هەرێمی كوردستان بە شارەكانی دیكەی عێراق دەبەستێتەوە

کوردستان TV
100%


یەکێک لە کارە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دروستکردن و بوونیادنانی ڕێگاوبانە بۆ شار و شارۆچکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەش لەپێناو ئاسانکارییکردن بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران.

دووسایدی نێوان کەلار – کفری یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکان کە بەهۆیەوە، کاتی گەیشتن لەنێوان ئەو دووشارە، لە 60خولەکەوە و بۆ30 خولەک کەمبووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی کە ڕێگاکە هەرێمی کوردستان بە شارەکانی دیکەی عێراق دەبەستێتەوە.

عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەڵێت: "ئەو پرۆژەیە لە چوار قۆناخ پێکهاتووە و سێ قۆناخی پڕۆژەکە تەواو کراوە کە تا ئێستا 8 كیلۆمەتر لەو ڕێگایە تەواو بووە کە بە پانییەکەی 11 مەترە و بەشەكەی تری 8،25 مەترە. لەئێستادا کار لە قۆناخی چوارەم بەردەوامە کە بە درێژییەکەی 26 كیلۆمەترە و گوژمەكەی نزیكەی 44 ملیار دینارە".

لە ئێستادا، کارکردن لە قۆناخی چوارەمی پڕۆژەکە بەردەوامە و ڕێژەی ئەنجامدراو لە پڕۆژەكە گەیشتوەتە 94٪ی كارەکردن تێیدا بەردەوامە.

بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی ئیدارەی گەرمیان دەشڵێت:"لە چوارچێوەی ئەم رێگایەدا توانیومانە رێگای گوندەكانی (دوانزە ئیمام – رەحیم و ئەركان – پیرە فەقیرە – كوێخا حەسەن- قەرەبڵاغ)، بەدرێژی 28 كیلۆمەتر تێكەڵەڕێژ بكەین و رێگای كفری - كارێز ببەینە بواری جێبەجێكردنەوە کە درێژییەکەی نزیكەی 2 كیلۆمەترە بۆ ئەوەی دەروازەیەك بۆ شاری كفری دروستبكرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگەوبان بەردەوامە و ئەوەشی لە پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار – کفری ماوە تەواو بکرێت، تەنیا جێگیرکردنی هێماکانی هاتووچۆیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.