Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:55

وادەی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بۆ مانگی ڕەمەزان دیاریكرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی بازرگانی ئامادەیی سەبەتەی خۆراكی بۆ مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاند، هاوكات وادەیەكی بۆ دابەشكردنی دیاریكرد.
لاما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك بە ڕۆژنامەی عێراقی نیوزی ڕاگەیاندووە: سەبەتەی خۆراك بۆ مانگی ڕەمەزان ئامادەیە، پێنج ڕۆژ پێش دەستپێكردنی مانگی پیرۆز بەردەست دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، كەلوپەلەكانی سەبەتەی خۆراكەكە هەمان ئەو شتانەن كە مانگانە دابەشدەكرێن، تەنها ئەوە نەبێت كە پێشنیار هەیە بۆ زیادكردنی هەندێك كەلوپەل بۆی، وەك هێلكە و مریشك.
جەختیشی لەوە كردەوە كە "پێویستمان بە ڕەزامەندی سەرۆكوەزیران هەیە بۆ زیادكردنی ئەم كەرەستانە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.