به‌تۆمه‌تی فێڵكردن‌و هه‌ڵاتن له‌دادگا، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه26ی2ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه:
دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆمار كرد كه فێڵی لێكردووه‌و له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به‌پێی مادده‌ی 456 داواكراو بووه‌و له‌بنكه‌ی پۆلیسی شۆرش له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شاری توانیان شوێنی تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان بكه‌ن‌و ده‌ستگیری بكه‌ن.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" تۆمه‌تبار (ش، ع، غ) زیاتر له‌پێنج سكاڵای یاسایی دیكه‌ی له‌سه‌ر تۆماركراوه له‌شاری كه‌ركوك‌و داواكراو بووه به‌هه‌مان مادده‌ی یاسایی، به‌بیانوی دامه‌زراندنیان له‌چه‌ند وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی عێراق، وە تۆمه‌تبار ده‌ستی زیاتر له 30 كه‌سی بڕیوه‌و پاره‌ی لێ سه‌ندون‌و فێڵی لێكردون.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه"هه‌روه‌ها تۆمه‌تباری ناوبراو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه له‌سریه‌ی پاسه‌وانی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك به‌تۆمه‌تی هه‌ڵهاتن " له‌ئێستاشدا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
به‌تۆمه‌تی فێڵكردن تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.