Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:28

نیشانەكانی پێش بوومەلەرزە چییە..بوومەلەرزەیەك بەڕێژەی 7 پلە ئەستەنبوڵ دەگرێتەوە؟

کوردستان TV
100%

دوای ئەو بوومەلەرزە وێرانكەرەی توركیای گرتەوە، دۆخێكی دڵەڕاوكێ لەنێو دانیشتوانی ئەستەنبوڵدا زاڵە، ئەمەش وایكردووە هەندێكیان بەدوای پەناگەیەكی بەدیلدا لە دەرەوەی شارەكەدا بگەڕێن ، ئەمەش لەكاتێكدایە شارەزایانی بوومەلەرزە  هۆشداری دەدەن كە لە داهاتوودا شارەكە تووشی بوومەلەرزەیەكی گەورەتر دەبێت.
دوای بوومەلەرزەكە بازاڕی خانووبەرە دەستی بە گەشەكردن كرد، لە ژێر ڕۆشنایی خواستی هەندێك لە دانیشتووان بۆ گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی ئەستەنبوڵ، چونكە دانیشتووانەكەی بیرەوەرییەكانی بوومەلەرزەكەی ساڵی 1999یان بیردرێتەوە كە شارەكەی گرتەوە و زیانێكی گەورەی مرۆیی و ماددی بەجێهێشت.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی "حورییەت"ی توركی، زانایانی بوومەلەرزەناسی پێشبینی دەكەن لەماوەی 70 ساڵی داهاتوودا بوومەلەرزەیەك بەڕێژەی 7 پلە یان زیاتر لە ئەستەنبوڵ بگرێتەوە و هەندێكیش پێشبینی دەكەن لە هەر ساتێكدا بێت رووبدات.
بە گوتەی شارەزایان، بوومەلەرزە چاوەڕوانكراوەكەی ئەستەنبوڵ لە ڕووی زیانەكانی مەڕەش زیاتر دەبێت .
بەپێی ڕۆژنامە توركییەكە، بوومەلەرزە خوێناوییەكەی مەڕەش "مەشق" بووە بۆ بوومەلەرزەكەی داهاتووی ئەستەنبوڵ.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی قەندلی و پەیمانگای توێژینەوەی بوومەلەرزەی زانكۆی بۆگازیچی، لە ئیستەنبوڵ یەك ملیۆن و 164 هەزار باڵەخانە و چوار ملیۆن و 500 هەزار شوقە هەیە و بە تێكڕا 3.3 كەس لە هەر شوقەیەكدا دەژین.
لە بوومەلەرزەیەكدا بە گوڕی 7.5 و سەرووتر رووبدات، پێشبینی دەكرێت 13 هەزار باڵەخانە زیانێكی زۆریان پێ بگات، 39 هەزار باڵەخانەش زیانێكی زۆرتریان پێ بگات، 136 هەزار بیناش زیانێكی مامناوەندیان پێ بگات.
ئەو ڕاستییەی كە ژمارەی ئەو شوقانەی كە پێشبینی دەكرێت لە سیناریۆی بوومەلەرزەی 7.5 و سەرووتردا زیانێكی زۆریان پێ بگات، زیاتر لە 211 هەزار شوقەیە.لە هەمانكاتیشدا ناتوانرێت حیساب بكرێت كە بوومەلەرزەیەكی ئەگەری چ جۆرە زیانێكی بەسەر هەموو وڵاتەكەدا دەبێت.
بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی ئەوانەی لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەی 6ی شوباتدا لە توركیا و سوریا گیانیان لەدەستدا 50 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.
پێشبینیكردنی بوومەلەرزە ..
زانایان هێشتا دوورن لەوەی بتوانن پێشبینی بوومەلەرزە بكەن، هەبوونی پێشبینییەكی باش دەبێتە هۆی ئەوەی دەسەڵاتداران ئاگاداری هاوڵاتیان بكەنەوە بۆ چۆڵكردن، بەڵام ئەگەر پێشبینییەكە هەڵە بوو ئەوا پارەیەكی زۆر لەدەست دەچێت . جگە لەوەش ئەگەر پێشبینییەكە هەڵە بوو، خەڵك كەمتر باوەڕیان بە دەسەڵاتداران بۆ جاری داهاتوو دەبێت.
تا ئێستا زانایان ناتوانن پێشبینی ئەوە بكەن كەی بوومەلەرزە ڕووبدات تەنانەت لە چەند ساڵێكی تریشدا، بەو پێیەی پێشبینیكردنی كەی بوومەلەرزە ڕوودەدات بۆ زانایان و توێژەران هێشتا كارێكی قورسە.
هەروەها هەندێك لە توێژەران شوێنی بوومەلەرزەكان لە جوڵەی هەسارەكان و ئەندازەییەوە دەردەهێنن، لەوانە توێژەری هۆڵەندی فرانك هوجربێتس كە پێشبینی بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی توركیا و سوریا و بوومەلەرزە وێرانكەرەكانی دیكەی ئەم دواییە دەكات.
هۆگەربێتس لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی خۆیدا ڕوونی كردەوە كە پێشبینییەكانی سەبارەت بە بوومەلەرزەكەی ئەم دواییە بۆ ئەوە هاتووە كە لەم ماوەیەدا پەیوەندییەك لە نێوان خۆر و عەتارد و ئۆرانۆسدا هەبووە، وەك چۆن یەكگرتنی خۆر و ڤینۆس و موشتەری هەبووە و لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە مانگ پڕ بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، جووتبوونێكی لەم شێوەیە دەتوانێت ببێتە هۆی چالاكیی بوومەلەرزەی گەورە، بە لەبەرچاوگرتنی بوومەلەرزەكەی توركیا و سوریا وەك نموونەیەك.

نیشانەكانی پێش بوومەلەرزە ..
هەندێك جار نیشانەكانی بوومەلەرزەیەكی گەورە هەیە، لەوانە بوومەلەرزەی بچووك كە پێش بوومەلەرزە گەورەكە روودەدات.بەڵام بوومەلەرزەی بچووك زۆر سوودی نییە بۆ پێشبینیكردنی بوومەلەرزە گەورەكان، بەو پێیەی زۆرێك لە بوومەلەرزەكان هیچ ئاگاداركردنەوەیەكیان نییە و مەرج نییە بوومەلەرزە بچووكەكان دوای بوومەلەرزە گەورەكان بێت.
ئاماژەی تری ئەگەریش هەن پێش ئەوەی بوومەلەرزە رووبدات، لەوانە مەیلبوونی زەوی بەهۆی كۆبوونەوەی پەستان لە بەردەكاندا، لەوانەیە ئەمە پێش بوومەلەرزەیەكی گەورە ڕووبدات، بەڵام هەمیشە ڕوونادات.هەروەها ڕەنگە ئاستی ئاو لە بیرەكاندا دەگۆڕێت، چونكە ڕەنگە ئاو لە شكانەكان بچێتە ژوورەوە یان دەربچێت ، ئەمەش ڕێگەیەكی نادیارە بۆ پێشبینیكردنی بوومەلەرزە.
هەروەها بۆ چەندین سەدە، باس لەوەكراوە كە ئاژەڵان دە چركەیەك پێش روودانی بوومەلەرزە ڕەفتارێكی نائاسایی پیشان دەدەن .
سەرچاوە/ سكای نیوز عەرەبی+ ئاژانەكانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.