گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشكرای كرد كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له ئۆپه‌ڕسیۆنێكدا له بیابانه‌كانی پارێزگای ئه‌نباڕ توانرا 17 تیرۆریستی داعش له‌ناو ببرێن كه له‌نێویاندا ئه‌میرێكی گه‌وره و دیاری داعش و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌ك هه‌ن.
یه‌یحا ڕه‌سوول گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له ناوچه‌ی عه‌كاشات له بیابانی پارێزگای ئه‌نباڕ له رۆژئاوای وڵات، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر ئۆپه‌ڕاسیۆنێكیان دژی تیرۆریستیانی داعش ئه‌نجام دا.
ڕاشیگه‌یاند: له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و تیرۆریستانی داعش ڕووی دا و له ئه‌نجامیشدا توانرا 17 تیرۆریستی داعش بكوژرێن كه له‌نێویاندا ئه‌میرێكی گه‌وره و دیاری ڕێكخراوی داعش و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌ك هه‌یه.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه له پێكانی ئامانجه‌كه‌یان له ئۆپه‌ڕسیۆنه‌كه ته‌واو سه‌ركه‌وتوو بوون، به‌ڵام هیچ زیانێكی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا نه‌خسته‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.