Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:23

هەولێر و بەغدا لەسەر بوودجە ڕێککەوتن

کوردستان TV
100%

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی 2023.

ئەمرۆ یەکشەممە 26ـی 02ـی 2023 شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: گفتوگۆ لەبارەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا.

ڕاشیگەیاند: گەیشتینە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی 2023 و لێکتێگەیشتنێکی باش لەنێوان هەردوولا هەبوو.

شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوو لە ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری، د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و خالید چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم لە شاری بەغداد.

هاوکات شاندی حکوومەتی عێراقیش بریتی بوو لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ د. فوئاد حسێن و محەمەد تەمیم جێگرانی سەرۆک وەزیران و حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.