یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له خولی پله یه‌كی ئیسپانیا دووچاری شكست هات، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌می ڕابردووش به‌هه‌مانشێوه له خولی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد شكستی خواردبوو.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م له گه‌ڕی 23ی خولی پله یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بووه مێوانی یانه‌ی ئه‌لمیریا و یارییه‌كه‌شی به تاكه گۆڵێكی خاوێن دۆڕاند.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه له خوله‌كی 24ی گێمی یه‌كه‌مدا له‌لایه تۆرێ هێرشبه‌ری ئه‌سمه‌ری یانه‌ی ئه‌لمیریا تۆمار كرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه رۆژی پێنجشه‌می ڕابردووش له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 32ی خولی ئه‌وروپا له‌نێو یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دۆڕا بوو و له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه كرابووه ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی چووندا له‌نێو یاریگه‌ی كامپ نوو هه‌ردوو یانه‌كه به ئه‌نجامی 2-2 گۆڵ یه‌كسان ببوون.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌هۆی شكسته‌كه‌ی ئه‌مشه‌وه‌وه ژماره‌ی خاڵه‌كانی وه‌ك خۆی 59 خاڵ و له پێشه‌نگی یانه‌كانی خولی ئیسپانیا مایه‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ڕكابه‌ری زیاد بكات كه 52 خاڵی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.