Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:32

ئاستی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە

کوردستان TV
100%

بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، هۆکارەکەشی بۆ کێشەی سیاسیی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و گۆڕانی کەشوهەوا دەگەڕێتەوە.  

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی 02ـی 2023 ڕایگەیاند: ئاوێکی کەم لە وڵاتانی دراوسێوە دەگاتە بەنداوی مووسڵ لەسەر ڕووباری دیجلە و بەنداوی حەدیسە لەسەر ڕووباری فورات لە تورکیای دراوسێوە، کە هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی بەرچاوی یەدەگی ئاوی عێراق.

ڕاشیگەیاند: شێوازە هەڵەکانی ئاودێری، کەمبوونەوەی ئاوی زیاتر کردووە و جوتیاران پابەند نەبوونە بە کشتوکاڵکردن لەو ناوچانەی کە بۆیان دیاریکراوە.

دۆسیەی ئاو بە پرسێکی گرنگ دادەنرێت بۆ عێراق کە وڵاتێکی نیمچە بیابانییە و نزیکەی 42 ملیۆن کەسی تێدا نیشتەجێیە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە شاری ناسڕیەی ناوەندی پارێزگای ذیقار لە باشووری عێراق، فۆتۆگرافەرێکی ئاژانسی فرانس پرێس توانی بنی ڕووباری فورات دەربخات.  

بەغدا چەندین جار تورکیا و ئێرانی دراوسێی تۆمەتبار کردووە بە دروستکردنی بەنداو لەسەر ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بۆ ڕێگرتن لە گەیشتنی ئاو بۆ عێراق.

بەپێی نەتەوەیەکگرتووەکانیش عێراق پێنجەم زیانبەرکەوتووترین وڵاتی جیهانە کە بەر کاریگەریی تووندی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی کەوتووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.