ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له هه‌رێمی مینیسووتا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا له كاتی ناشتنی مردوویه‌كدا له‌سه‌ر قه‌بران هێرشێكی چه‌كداری كراوه و 5 كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
پۆلیسی شاری سانت بووڵ ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه له گۆڕه‌پانی سه‌رقه‌بران ڕوویداوه و له كاتی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن دوولاوه بۆته شه‌ڕ و كه‌سێك ته‌قه‌ی كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قه‌كان 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3 كه‌سی تریش بریندار بوون.
ئاشكراشی كرد كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه بۆ شوێنێكی نادیار ڕای كردووه و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی برینداره‌كانیش، پۆلیسی شاری سانت بووڵ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دۆخی یه‌كێكیان سه‌خته و دووانه‌كه‌ی تریش كه ئافره‌تن مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه و ته‌ندروستییان جێگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.