وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیر كردووه كه شه‌وی ڕابردوو هێرشی كردبووه سه‌ر پۆلیسێكی هاتوچۆ له شاری كه‌ركووك و به توندی ئازاریان دابوو.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له به‌یننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو به سێ كه‌س هێرشیان كرده سه‌ر پۆلیسێكی هاتوچۆ له كاتی ئه‌ركی فه‌رمیدا، ده‌ستبه‌جێ ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر تۆمه‌تباران گیرایه به‌ر و سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كرا.
ڕاشیگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی كه‌ركووك توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ناسنامه‌ی دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی تریش ئاشكرا كراون و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه و به‌م نزیكانه ئه‌وانیش ده‌ستگیر ده‌كرێن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن له چنگی یاسا و دادپه‌روه‌ریدا ڕابكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هه‌روه‌ها له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه كه هیچ كه‌س و ده‌سه‌ڵاتێك له سه‌رووی یاساوه نییه و ده‌بێت شكۆی ده‌وڵه‌ت و سه‌پاندنی یاسا به‌سه‌ر هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك بسه‌پێنرێت.
وێنه‌ی یه‌كێك له هێرشه‌كاره‌كان له كاتی ده‌ستگیركردنیدا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.