Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:23

بوومەلەرزەیەکی دیکە شاری سەمسووری کوردستانی تورکیای هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەکی دیکە شاری سەمسووری کوردستانی تورکیای بە گوڕی 5 پلەی ڕێختەر هەژاند.

دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ڕایگەیاند: کاتژمێر 05:51 بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەکی دیکە شاری سەمسووری کوردستانی تورکیای هەژاند.

ڕاشیگەیاند: بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5 پلەی ڕێختەر و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر ڕووی داوە.

بوومەلەرزەکان لەدوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی 06ـی شوباتی ئەمساڵەوە کە تورکیا و سووریای هەژاند، بەردەوامیان هەیە و ڕۆژانە دەیان پاشلەرزە و بوومەلەرزە لە تورکیا و سووریا ڕوو دەدەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.