مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌رزنجه‌ی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه ته‌قه‌ی له‌مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی دارستان كردبوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه27ی2ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك ته‌قه له‌مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی دارستان ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌رزنجه‌وه ده‌ستگیربكرێت. هه‌روه‌ها توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری ده‌مانچه‌و بڕێك فیشه‌ك‌و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی تردا.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" تۆمه‌تبار (هـ، ت، م) له‌دایكبووی 1993 لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو به‌پێی مادده‌ی 365 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە".
پۆلیس راشیگه‌یاندووه"تۆمه‌تباری ناوبراو چه‌ند فه‌رمانێكی دیكه‌ی ده‌ستگیركردنی هه‌یه‌و داواكراوه له‌لایه‌ن دادگاوه به‌پێی مادده‌كانی 446 و 22ی دارستان‌و 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن".
تۆمه‌تبارێك كه ته‌قه‌ی له مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی دارستان كردبوو ده‌ستگیركرا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.