Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:06

دژەتیرۆری عێراق کوژرانی 17 تیرۆریستی داعشی راگەیاند

کوردستان TV
100%


دەزگای دژەتیرۆری عێراق، کوژرانی 17 تیرۆریستی داعشی لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە راگەیاند.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانیاندا لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە، 17 تیرۆریستی داعش کوژراون.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە دزەگای دژەتیرۆر، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە دۆڵی حوران رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، 17 تیرۆریستی داعش کوژراون.
باسی لەوەش کردووە کە لەنێو تیرۆریستە کوژراوەکاندا، گەورە تیرۆریستێکی رێکخراوەکە ھەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.