لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 82دۆلار و 30 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 83 دۆلار و 39 سەنت و رۆژەکەی بە 82دۆلار و 82 سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆ دووشهممهش 27ی2ی2023 لە ، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا 0،63 دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە 82 دۆلار و 30 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 75 دۆلار 87 سەنت فرۆشرا.
نیگەرانییەکان لەبارەی ئەگەری کەمی داواکاری لەسەر نەوت، رۆڵی هەبووە لە دابەزینی نرخی نەوت.
هەروەها نیگەرانییەکان لەبارەی دیاریکردنی رێژەی یەکلاییکەرەوەی سوو لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەمە لەسەر داواکاری لەسەر نەوت، بەردەوامە لەسەر گوشارخستنە سەر نرخی نەوت و دابەزاندنی نرخی نەوت.
لەلایەکی دیکەوە چاوەڕوانییەکان لەبارەی ئەگەری پچڕپچڕی لە بەرهەمهێنانی نەوت لە رووسیا، بە زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی کەمی خستنەبازاڕی نەوت، دابەزینی نرخی نەوت سنووردار دەکات.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 82 دۆلار و 47 سەنت بۆ 82 دۆلار و 87 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 82 دۆلار و 07سەنت بۆ 81 دۆلار و 67 سەنت بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.