Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:44

سەرۆکی حکوومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کەمئاوی ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەیەک دا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی 3 ملیار دینار دا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە بەردەوامیی گرنگیدان بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ تەواوی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە شاری ھەولێر، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 2 ملیار و 878 ملیۆن دینار بۆ لێدانی 40 بیری ئاوی خواردنەوە دا.

ڕاشیگەیاند: ئەم گوژمەیەش بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ، لەسەر بودجەی ئاساییی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش دا کە "بەهۆى کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی ئاو، کابینەى نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پلانی پەرەپێدانی پڕۆژەکانی ئاو لەو ناوچانەی کە گرفتیان هەیە، جێبەجێ دەکات".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.