Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:01

نزیکەی 362 هەزار خێزان لە پڕۆسەی وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نزیکەی 362 هەزار خێزان لە پڕۆسەی وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتیش بەردەوامی دەبێت.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پڕۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتایی پێهاتووە و لە دەوروبەرى شار و شارۆچکەکانیش پڕۆسەکە بەردەوامی هەیە.

ڕاشیگەیاند: تاوەکوو ئێستا 72 ملیۆن و 231 هەزار و 348 لیتر نەوتی سپی، بەسەر هاووڵاتیيانی هەرێمی کوردستاندا لە پارێزگا جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پڕۆسەى دابەشکارییەکەی بەسەر پارێزگاکان بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

لە پارێزگاى هەولێر 31 ملیۆن و 507 هەزار و 600 لیتر دابەش کراوە و 157 هەزار و 538 خێزان لێی سوودمەند بوون.

لە پارێزگاى سلێمانی 24 ملیۆن و 97 هەزار و 800 لیتر دابەش کراوە و 120 هەزار و 489 خێزان لێی سوودمەند بوون.

لە پارێزگاى دهۆک 15 ملیۆن و 986 هەزار و 800 لیتر دابەش کراوە و 79 هەزار و 934 خێزان لێی سوودمەند بوون.

لە پارێزگاى هەڵەبجەش 639 هەزار و 148 لیتر دابەش کراوە و 3 هەزار و 195 خێزان لێی سوودمەند بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە کۆى گشتیی نەوتی دابەشکراو لە هەرێمی کوردستاندا 72 ملیۆن و 231 هەزار و 348 لیتر بووە و 361 هەزار و 156 کەس لێی سوودمەند بوون.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەختیشی کردۆتەوە کە "پڕۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگا و دەوروبەرى شارەکان بەردەوام دەبێت، تاکوو تەواوى هاووڵاتییان لێی سوودمەند دەبن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.