Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:43

وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا ھاریکارییە ھاوبەشەکانیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق، ئیریک شۆڤالێی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و پاریس لەسەرجەم بوارەکاندا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووریی و وەبەرھێناندا تاوتوێ کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فوئاد حوسێن پێشوازیی کردووە لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق، ئیریک شۆڤالێی.

راشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و فەڕەنسا لەسەرجەم بوارەکاندا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووریی، وەبەرھێنان و رۆشنبیرییدا تاوتوێ کراوە.

باسی لەوەش کردووە کە گفتوگۆ کراوە لەبارەی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و پاریس لە بوارەکانی ئەمنیی و شەڕی دژبە تیرۆر.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی سەردانەکەی شاندی عێراق کە لە 27ی مانگی رابردوو بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ پاریس ئەنجامدرا خراوتە بەرباس.

لە میانی سەردانەکەی شاندی عێراق بۆ پاریس ژمارەیەک رێککەوتننامە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، گەڕاندنەوەی پارەکانی عێراق، پاراستنی شوێنەوارەکان و پاڵپشتیکردن لە توێژینەوەی زانستی و راھێنانی دیپلۆماتکاراندا واژوو کران.

راشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن جەختی کردووەتەوە لە گرنگی پەرەپێدان بە ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و پاریس.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.