دوای ئەوەی کاتژمێر 12:04 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 02ـی 2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 لە قەزای یەشیلیورت سەربە پارێزگای مالاتیای کوردستانی تورکیا ڕووی دا ژمارەی قوربانییەکان ڕاگەیەنرا.
دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند: لە بوومەلەرزەکەی قەزای یەشیلیورت کەسێک گیانی لەدەست داوە و 69 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلەی ڕێختەر بە قوڵایی 6.96 کیلۆمەتر لە قەزای یەشیلیورت ڕووی دا.
کۆی گشتیی ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە بوومەلەرزە بەهێزەکەی 06ـی شوباتەوە گیانیان لەدەست داوە تاوەکوو ئێستا گەیشتووەتە 44 ههزار و 374 کەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.