بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامان، لیژنەی باڵای تایبەت بە سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە بۆ مەبەستی تاووتوێکردنی پڕۆسەی بەڕێوەچوونی خولەکانی ڕاهێنان و شیاندنی دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بوو. ئەوەش لەپێناو سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی سەرپەرشتیاری لە کەرتی تایبەت، لە ژێر ڕۆشنایی و ڕێکارەکانی پەیوەست بە یاسای ژمارە 20 و ڕێنمایی ژمارە 4.
لەم کۆبوونەوەیەدا، ئامادەبووان سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانی خۆیان خستە ڕوو، دواتر چەندین بڕیار و ڕاسپاردە و پێشنیارێکی گرنگ گەڵاڵە و پەسندکران، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کاریگەری لەسەر خێراکردن و سەرکەوتنی پڕۆسەی بەڕێوەچوونی خولەکانی ڕاهێنان و ئامادەکاری بۆ بەخشینی بڕوانامەی بەشداریکردن بۆ سەرکەوتووانی خولەکان و هەماهەنگی لەگەڵ پڕۆژە و یەکەکانی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و ئاژەڵی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.