ئەمڕۆ دووشەممە27ی2ی2023، بانکی ناوەندیی عێراق 104 ملیۆن و 216 ھەزار و 250 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ئەوەیش بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، بەڕێژەی لەسەدا 35 کەمی کردووە.
ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ، 104 ملیۆن و 216 ھەزار و 250دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
راشیگەیاندووە لەو 104 ملیۆن و 216 ھەزار و 250 دۆلارەی کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، 58 ملیۆن و 516 ھەزار و 250 دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە و 45 ملیۆن و 700 ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.
ئەوەیش لە کاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق 166 ملیۆن و 162ھەزار و 413 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و 320 دینار بۆ بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دیاری کردووە، بەڵام لە بازاڕەکاندا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و556 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.