وەزیری دارایی عێراق لە میانی سەردانیکردنی بۆ هەردوو بانکی ڕەشید و ڕافیدەین لەبارەی دۆلارەوە بڕیارێکی دیکەی دەرکرد و بڕیاری زیادکردنی فرۆشگەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی بە نرخی دیاریکراو دا.
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 02ـی 2023 سەردانی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەینی کرد و لەبارەی دۆلارەوە ڕایگەیاند: بڕیار درا بە زیادکردنی دەروازەکانی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی دیاریکراوی بانکی ناوەندی لە ڕێگەی ئەو لقانەی لە پارێزگاکان دانراون.
وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەش دا کە بڕیارەکە بۆ دەستبەرکردنی دراوی بیانییە بە شێوەیەکی ڕێک و کەمکردنەوەی ئەو فشار و دواکەوتنانەی لەماوەی ڕابردوودا بەهۆیەوە دروست بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.