سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م هێزێكی زۆری سه‌رایا سه‌لام (باڵی چه‌كداری ڕه‌وتی سه‌در) چوونه نێو باڵه‌خانه‌ی چێشتخانه‌ی توركی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه ده‌كه‌وێته نزیك ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
میدیاكانی شاری به‌غدا بڵاویان كرده‌وه: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م هێزێكی زۆری سه‌رایا سه‌لام به ته‌واوی ئاماده‌كاری و چه‌كه‌وه چوونه‌ته نێو باڵه‌خانه‌ی چێشتخانه‌ی توركی و ئه‌و مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی فیدڕالییان ناچار كردووه ناوچه‌كه جێبێڵن كه ئه‌ركی پاراستنی شوێنه‌كه‌یان له ئه‌ستۆدا بوو.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه هه‌رچه‌نده مه‌فره‌زه‌كه‌ی پۆلیسی فیدڕالی سه‌ره‌تا ڕێگرییان له هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لام كرد بێته نێو باڵه‌خانه‌ی چێشتخانه‌ی توركی له ناوه‌راستی شاری به‌غدا، به‌ڵام دواتر به فه‌رمانی سه‌رووی خۆیانه‌وه ناوچه‌كه‌یان چۆڵ كردووه.
جه‌ختیشیان كرده‌وه كه تا ئێستا له شاری به‌غدا هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری ڕووی نه‌داوه، به‌ڵام بارودۆخه‌كه شڵه‌ژاوه و خه‌ڵك له دڵه‌ڕاوكێدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.