له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار له شارۆچكه‌ی كه‌لا دوو كه‌س به‌یه‌كه‌وه دڵیان ده‌وه‌ستێ و دواتر به هه‌وڵی پزیشكه‌كان ژیانیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار بڵاوی كرده‌وه: لە درەنگانێکی نیوە شەودا، دوو هاووڵاتی گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتن كه بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بەسەختی بریندار ببوون، لە پاش چەند خولەکێک هەردووکیان و لە یەک کاتدا پێکەوە دڵیان لە لێدان کەوت .
بڵاویشی كرده‌وه: بە هەوڵ و ماندووبوونی زۆری پزیشکان و کارمەندانی ماندوونەناسی نەخۆشخانەکە بە شێلانی دڵ و دانانی (chest tube) و بە پێدانی چارەسەری پێویست بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک توانرا ژیانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانیان، به‌هۆی نەبوونی بەشی چاودێری چڕ هه‌ردوو نه‌خۆشه‌كه ڕەوانەی سلێمانی کران و ئێستاش دۆخی تەندروستیان زۆر باشە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.