Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:35

له‌ هه‌ولێر زەوى بۆ 15 پڕۆژەى پیشەسازی دابین كرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەم بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەى لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا زەوی بۆ 15 پڕۆژەى پیشەسازی قورس و مامناوەند کە داوای زەوییان کردبوو دابین بکرێت.

ئامانج لە دابینکردنی ئەو زەوییانە پەرەپێدانى زیاترە بە پڕۆژە پیشەسازییەکان و زیادکردنى دەستى کار و ڕێژەى بەرهەمى خۆماڵى و هاندانى کەرتى تایبەت بۆ سەرمایە گوزارى لە هەولێری پایتەخت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.