Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 05:17

بڕێكی زۆر ده‌رمانی قاچاخ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڕێكی زۆری ده‌رمانی قاچاخ و بێ سه‌رچاوه‌یان ده‌ست به‌سه‌ردا گرت.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: بڕێکی زۆر لە دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوە دەستیان بەسەرداگیرا کە لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلەوە بەنیازبوون بە شێوەی قاچاخ لە بازگەی بێخالەوە بیگوازنەوە بۆ ناو شاری سۆران.

ڕاشیگه‌یاند: ده‌رمانه‌ قاچاخه‌كان لەلایەن بنکەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە هەماهەنگی لەگەل ئاسایشی بازگەکانی سۆران ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سەرپێچیکاران درانە دادگا و پەراوی لێکۆلینەوەیان بۆ کرایەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.