Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:34

وه‌زاره‌تی دارایی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ خۆیان خانه‌نشین كردووه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت "ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گشتاندنی دارایی ژمارە (20) تایبەتە بە پاداشتی خانەنشینی".

ده‌شڵێت "بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی خۆیان خانەنشین کردووە مافی گەڕانەوەیان بۆ کار نییە و ناتوانن بگەڕێنەوە سەرکار".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "ڕێنمایی ژمارە (20) تەنیا ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە گەڕاونەتەوە سەر کار و دووبارە خانەنشین بوونەتەوە، واتە گەڕانەوە بۆ سەر کار ناگرێتەوە".

1- بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی یاسا واتە تەواوکردنی تەمەنی خانەنشینی یان خۆیان خانەنشین بوون یان بە هۆکاری تەندروستی مافی گەڕانەوەیان بۆ سەر کار نامێنێت.

2- ڕێنمایی ژمارە (20) تەنیا ئەو خانەنشینانە ئەگرێتەوە کە خانەنشین بوون و گەڕاونەتەوە سەر کار و دووبارە خانەنشین بوونەتەوە سوودمەند ئەبن لە پاداشتی خانەنشینی ساڵە زیادەکانی خزمەتکردنیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.