Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:40

پێشبینی بوومەلەرزەیەكی نوێ  لەم كاتانەدا دەكرێت

کوردستان TV
100%

فرانك هۆگرێبیتس، زانای هۆڵەندی، هۆشداریی داوە كە لە هەفتەی یەكەمی مانگی ئازاری داهاتوودا بوومەلەرزەیەكی نوێ روودەدات، هەروەها ساڵح محەمەد عەواد، زانای جیۆلۆجی عێراقی پێشبینی كردووە لە 8ی ئازاری داهاتوو بوومەلەرزەیەك ڕووبدات.
هۆگرێبیتس لە تویتێكدا ڕایگەیاندووە، نزیكبوونەوەی ئەندازەیی هەسارە گرنگەكان لە 2 و 5ی ئازاردا ڕەنگە ببێتە هۆی چالاكیی بوومەلەرزەیی گەورە بۆ زۆر گەورە و ڕەنگە تەنانەت بوومەلەرزەیەكی گەورە لە دەوروبەری 3-4ی ئازار یان 6-7ی ئازاردا بە گوڕی 8ڕووبدات. 
ئەو زانا عێراقییەش ڕایگەیاندووە، ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزە هەیە بە پشتبەستن بە حیساباتی فیزیایی، پێشبینیش دەكرێت لە 8ی ئازاری داهاتوو بوومەلەرزەیەك ڕووبدات، بەڵام زیانی كەمتر دەبێت لە بوومەلەرزەكەی توركیا و سوریا كە لە 6ی شوباتدا ڕوویدا.
 ئاماژەی بەوەشكرد كە پێشبینی بوومەلەرزە لەسەر بنەمای كۆمەڵێك نیشاندەر و حیساباتە، و بەو پێیەش ئامۆژگاری دەدرێت سەبارەت بە ڕوودانی بوومەلەرزە لە شوێنێكی دیاریكراودا.
ڕوونیشی كردەوە، پلێتی ئەنادۆڵ لاواز و مەترسیدارە، هەروەها بوومەلەرزە لە دوای بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی توركیا دەستی بە تەشەنەكردن كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.