لە میانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆن 12 تیرۆریستی داعش لە ژمارەیەك پارێزگا دەستگیركران.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق راگەیاند كە 12 تیرۆریستی داعش لە پارێزگاكانی كەركووك، سەڵاحەددین، بەغدا، ئەنبار و میسان دەستگیركراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆن بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاكانی كەركووك، سەڵاحەددین، بەغدا، ئەنبار و میسان ئەنجامدراون.
راشیگەیاندووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكاندا، 12 تیرۆریستی داعش دەستگیركراون.
باسی لەوەش كردووە كە ئۆپەراسیۆنەكان، لەلایەن ھێزەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی ئەنجامدراون.
12 تیرۆریستی داعش دەستگیركران

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.