Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:35

ھەر ئاوارەیەك بگەڕێتەوە سەر زێدی خۆی ھاوكاری دارایی دەكرێت ..بزانە چەند كەس تۆماركراون

کوردستان TV
100%

ئیسماعیل ئیسلام ،بەرپرسی ھۆبەی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیران لە پارێزگای دھۆك، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: بەپێی نوێترین بڕیاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، ھەر ئاوارەیەك بگەڕێتەوە سەر زێدی خۆی ھاوكاری دارایی دەكرێت .


هەروەها گوتی: بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیران لە پارێزگای دھۆك لە ماوەی رابردوودا، ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق كردووە و بڕیاردراوە ھاوكاری دارایی ئاوارەی ناو كەمپەكان بكرێت و لە كەمپەكانی (شاریا، كەبەرتوو یەك، كەبەتوو دوو و شێخان) ناوی ئاوارەكان تۆماركراوە، تاوەكو ئێستا ناوی 16 ھەزار ئاوارە تۆماركراوە كە سوودمەند دەبن لەم ھاوكارییە، قۆناغی یەكەم بۆ ئەو ئاوارانەیە كە زۆر پێویستن وەكو، ژنی تەڵاقدراو، ئەو ژنانەی كە ھاوسەرەكەریان لە ژیاندا نەماون، بەساڵاچووان و پەككەوتوو.
هەروەها  محەمەد بەدەل، یاریدەدەری بەڕپرسی نووسینگەی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە دھۆك، ئاماژەی بەوە دا كە كارمەندەكانیان لە ھەموو كەمپەكانی ھەرێمی كوردستاندا، لەئێستادا رووپێوی مەیدانیی دەكەن بۆ ئەوەی ناوی ئەو ئاوارانە تۆمار بكەن كە مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و گوتی: پێشتر وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی بۆ 785 خاوەن پێداویستی تایبەت دابین كردووە، ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە وەكو ئیفلیجی مێشك و زۆر لە نەخۆشیەكانی تری درێژخایەن و لە داھاتوودا رووپێوی مەیدانیی بۆ ئەو كەمپانەش دەكەین كە بەشێوەیەكی ھەڕەمەكی دروستكراون و لە دەرەوەی خزمەتگوزارییەكانن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.