بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڕی 233 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی خسته بازاڕه‌وه، كه‌چی نرخه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی زیاتر به‌رزبووه‌وه.
بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڕی 233 ملیۆن و 921 هه‌زار و 34 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌شێوه‌ی حه‌واڵه و نه‌قدی فرۆشتووه، واته دوو هێنده‌ی دوێنێ دووشه‌م كه 104 ملیۆن دۆلار بووه.
كه‌چی هه‌ر سه‌رله‌به‌یانییه‌وه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی به‌رده‌وام ڕووی له به‌رزبوون بووه، له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له شاری هه‌ولێر 155 هه‌زار و 750 دینار بووه.
له به‌غدای پایته‌ختیش ئێستا 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 155 هه‌زار و 500 دیناری عێراقی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.