ته‌نیا له 2022 نزیكه‌ی 150 تۆن ده‌رمان ڕه‌ت كراونه‌ته‌وه، به هۆكاری به‌سه‌رچوون و ده‌رنه‌چوون له پشكنین و نه‌بوونی ده‌رمانه‌كان له لیستی نیشتمانیی ده‌رمان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەپێناو ئاسایشی تەندروستی و كۆنترۆڵكردنی جۆر و نرخی دەرمان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێی كەرتی تەندرووستییەوە، تا دێت زیاتر بایەخ بە جۆر و کوالێتیی دەرمان دەدات؛ بۆ ئەو مەبەستە بنكه‌ی کوالێتیی كۆنترۆڵ بۆ هاورده‌كردنی ده‌رمان، کە پشت بە بنەما زانستییەکان دەبەستێت، له تەواوی دەروازە و خاڵە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە؛ تاوەكوو هیچ ده‌رمانێک به‌بێ مۆڵه‌تی کوالێتیی كۆنترۆڵ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت.
د. شێروان سادق، بەڕێوەبەری کوالێتیی كۆنترۆڵی دەرمان، لە وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە پێگەی فەرمیی حكوومەتی ڕاگەیاند: لە پڕۆسه‌ی پشكنین و هه‌ڵسه‌نگاندندا، سه‌ره‌تا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و دۆكیۆمێنتانه دەکرێت کە بۆ پشكنینی ده‌رمان پێویستن، دواتر نموونه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه به هه‌ڕەمە‌كی وه‌رده‌گیرێن و ده‌هێنرێته ناو تاقیگه‌ی کوالێتیی كۆنترۆڵی ده‌رمان و له ڕێگه‌ی تاقیگه‌ی كیمیایی و فیزیایی و بایه‌لۆژی دەپشکنرێن؛ ئه‌گه‌ر له پڕۆسه‌ی پشكنین ده‌رچوو، ئه‌وكات مۆڵه‌ت به‌و ده‌رمانه ده‌درێت و ستیكه‌ری بەکارهێنانی پێ ده‌درێت، ئه‌گه‌ر لەو پشکنینە وردە ده‌رنه‌چوو، ئه‌وكات یان له‌ناوده‌برێت، یان له‌سه‌ر داوای كۆمپانیاكه دووباره پشكنینی بۆ ده‌كرێتەوە.
ڕاشیگەیاند: پشکنینی دەرمان بە‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێنماییانه ده‌بێت كه بۆمان دانراون و ده‌بێت له‌گه‌ڵ واقیعی هه‌رێمی كوردستان بگونجێت؛ هه‌ر ده‌رمانێک له سه‌ره‌تادا ده‌بێت بزانین له ناو لیستی نیشتمانییدا په‌سه‌ند ده‌كرێت یان نا، بۆ ئه‌مه‌ش داوای چه‌ند بڕوانامه‌یه‌كی زانستی ده‌كه‌ین، وه‌ك: پێكهاته‌ی كارا و ناكاراییی ده‌رمانه‌كه و شێوازی ده‌رمانسازیی ده‌رمانه‌كه و شێوازی به‌كارهێنان و ژه‌می به‌كارهێنانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هێزی ده‌رمانه‌كه، هه‌موو ئه‌مانه له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی ته‌ندرووستی و لەسەر بنەماى زانستی بڕیاری لەسەر ده‌درێت.
هەروەها گوتی: دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، سیسته‌می داتابه‌یسمان بۆ تۆماری كارگه و ده‌رمان دانا كه بنه‌مای كۆنتڕۆڵكردنی ده‌رمانه، بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ڵپه‌ساردن و ڕێگه‌گرتن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌رمان و ڕێگه‌پێدان ڕێژه‌كه‌ی زۆرتر بووه، به‌شێوه‌یه‌ک ڕێژه‌كه‌ی 40% بووه، بۆ سه‌رچاوه‌كانیش ته‌نیا ڕێگه‌مان به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك داوه كه له‌گه‌ڵ ته‌ندرووستیی جیهانی یەکدەگریتەوە. مانگانه بۆ هه‌رێم و عێراق نزیكه‌ی 12 هه‌زار باشنه‌مبه‌ر هاورده ده‌كرێت و 15% تا 20% ی ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه؛ ته‌نیا له 2022 نزیكه‌ی 150 تۆن ده‌رمان ڕه‌ت كراونه‌ته‌وه، به هۆكاری به‌سه‌رچوون و ده‌رنه‌چوون له پشكنین و نه‌بوونی ده‌رمانه‌كان له لیستی نیشتمانیی ده‌رمان. لیژنه‌ی چاودێریی بازاڕمان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئاسایش و قایمقامیه‌ت و سه‌ندیكای ده‌رمانسازان، ڕێكاره‌كانمان زۆر توندن، سزای داخستن و پێبژاردن و لێكۆڵینه‌وه و درانه دادگاشمان هه‌بووه، له ساڵی 2022 نزیکەی 44 كه‌یسی دادگەمان هه‌بوو، 30 كه‌یسی لێكۆڵینه‌وه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری داواكاری گشتی و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه هه‌بووه، 64 كۆمپانیا له 20111 سزای داخستنیان دراوه، 67 ده‌رمانخانه سزا دراون، تا گه‌یشتووه‌ته لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن.
گوتیشی: ستیكه‌ری ده‌رمان ئاماژه‌یه بۆ ته‌واوبوونی هه‌موو قۆناغه‌كانی پشكنینی ده‌رمان، بۆیه ده‌بێت هاووڵاتییان ئاگاداربن، ده‌رمانی بێ ستیكه‌ر نه‌كڕن، چونكه له ڕێگه‌ی ئێمه‌وه نییه و هه‌ر ده‌رمانێك ستیكه‌ری پێوه‌بێت واتا ئه‌و ده‌رمانه له لایه‌نی فه‌رمییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ به‌كارهێنان نییه. ئێستا هیچ ده‌رمانێك بێ مۆڵه‌تی ئێمه ده‌رناچێت. له 01ـی 11ـی 2022، ستیكه‌ری نوێ به ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێ و پێشكه‌وتوو ده‌رچووه كه ستیكه‌ره‌كه ساختە ناكرێت، به‌ڵام بۆ ده‌ركه‌وتنی ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی كه‌مێك كاتمان پێویسته. زۆرترین ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌رمانی لێ هاورده ده‌كرێت بریتین لە وڵاتانی ئه‌ورووپایی و ئوردن و توركیا و هیندستان.
باسی لەوەش کرد کە ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی بۆ جوانكاری به‌كاردێن، له کوالیتیی كۆنترۆڵ پێناسه‌یان هه‌یه و پۆلێن كراون، هه‌ر به‌رهه‌مێكی جوانكارییش به هه‌مان ئه‌و ڕێكارانه‌دا ده‌ڕوات كه ده‌رمانی پێدا ده‌ڕوات و ستیكه‌ر وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له ئێستادا زۆرینه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه جوانكارییانه به شێوه‌ی ئۆنڵاین مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت كه هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی و فه‌رمی نییه و له‌ڕووی پێكهاته‌ی ده‌رمانه‌كه‌ش پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بێت هاووڵاتییان خۆیان به‌دوور بگرن له به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له شوێنه فه‌رمییه‌كان مامه‌ڵه‌یان پێوە ناكرێت. له‌گه‌ڵ ئاسایشی گشتی، تیمێكی تایبه‌تمان هه‌یه و چاودێریی ئه‌و په‌یج و سۆشیال میدیایانە ده‌كه‌ن و چه‌ندین بەرهەممان دەست بەسەردا گرتووە.
لەبارەى پلانی داهاتووەوەش هەروەها دەڵێت: پلانێكی درێژمه‌ودامان داناوه بۆ كاركردنمان، له قۆناغی كۆتایی داتابه‌یسداین بۆ هاورده و مامه‌ڵه‌كردن به ده‌رمانی؛ ده‌مانه‌وێت ده‌رمانخانه‌كانیش ببه‌ستینه‌وه به‌و داتابه‌یسە، واتا له هاورده‌كردن تا به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن هاووڵاتییان، هه‌مووی به‌ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ین. خاڵێكی دیکە کە كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین كۆگای نیشتمانییه، واتا هه‌ر ده‌رمانێك كه هاورده ده‌كرێت، ده‌بێت بچێته ئه‌و كۆگایه و له‌وێ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و دواتر ستیكه‌ری لێ دەدرێت و دواتر ده‌چێته بازاڕه‌كان.
بەڕێوەبەری کوالێتیی كۆنترۆڵی دەرمان ئاماژەی بەوەش دا کە پێش كابینه‌ی نۆیه‌م هیچ ئامارێك بۆ هێنان و كۆنترۆڵكردنی دەرمان نه‌بوو، چونكه ڕێگه ده‌درا له هه‌موو سه‌رچاوه‌كانەوە ده‌رمان هاورده بكرێت و كار بە سیسته‌می تۆماركردن له‌سه‌ر بنه‌مای کارکردنی به‌غدا دەکرا، به‌ڵام لە دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، سیسته‌می داتابه‌یس بۆ تۆماری كارگه و ده‌رمان دانرا، كە هاورده‌كردنی ده‌رمان له‌گه‌ڵ بنەماکانی ته‌ندرووستیی جیهانی یەکدەخات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.