بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، هه‌ر له درێژه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا سه‌ردانی شاری هه‌ولێریش ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: گۆتێرێس ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌گاته شاری به‌غدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه.
بڕیاریشه له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی شاری هه‌ولێریش بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.