ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شاری برامش كه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا، كه‌سێك ته‌قه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س بریندار بوون.
رۆژنامه‌ی (بیڵد)ی ئه‌ڵمانی بڵاوی كرده‌وه: كه‌سێك له نزیك قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له شاری برامش ته‌قه‌ی به كه‌سێكی تره‌وه ناوه و له ئه‌نجامیشدا دوو كه‌س بریندار بوون.
گوته‌بێژی پۆلیسی شاری برامش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه كه‌سێكی بریندار كردووه و دواتریش گولـله‌یه‌كی به‌خۆشییه‌وه ناوه و بریندار بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ردوو برینداره‌كه به هێلیكۆپته‌ر گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه و جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌رچه‌نده ڕووداوه‌كه له نزیك قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بووه، به‌ڵام هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانی قوتابییانی قوتابخانه‌كه نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.