Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:20

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.6 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ توركیا ڕووی دا

کوردستان TV
100%

چه‌ند خوله‌كێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 5.6 پله‌ی ڕێخته‌ر توركیای هه‌ژاند.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ پارێزگای قه‌یسه‌ری له‌ رۆژئاوای توركیا و له‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر ڕوویداوه‌.

میدیاكانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه‌ زه‌ویله‌رزه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز بووه‌، ته‌واوی هاووڵاتییانی دانیشتووانی پارێزگای قه‌یسه‌ری ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌كانیان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.