Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:39

ڕوونکردنەوە لەسەر کێشەی نەمانی دەفتەری پاسەپۆرت دەدرێت

کوردستان TV
100%

زیاتر لە مانگێکە کێشەی نەبوونی دەفتەری پاسپۆرت هەیە، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامە و پاسەپۆرت و نشینگەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەم کێشەیە لە تەواوی عێراق هەیە و وادەی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەشی ئاشکرا کرد.

لیوا هێرش ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامە و پاسەپۆرت و نشینگەی هەرێمی كوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکی تایبەت بۆ ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: تەنیا لە هەرێمی کوردستان کێشەی نەبوونی دەفتەری پاسەپۆرت نییە، بەڵکوو ئەم کێشەیە لە تەواوی عێراق هەیە.

سەبارەت بە هۆکاری ئەو کێشەیە لیوا هێرش گوتی: بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە ئەو کارگەیە لەکارکەوتووە کە دەفتەری پاسەپۆرتی لێ بەرهەم دەهێنرێت.

لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی نەمانی دەفتەری پاسەپۆرت بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامە و پاسەپۆرت و نشینگەی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە دا کە "لەمبارەیەوە لەگەڵ بەغدا کۆبووینەوە، بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا کێشەکە چارەسەر بکرێت."

پێشووتر لیوا هێرش ڕایگەیاندبوو کە مامەڵەی هاووڵاتییان ڕایی دەکرێت، بەڵام گەڕاندنەوەی پاسپۆرتەکە گرفتی بۆ دروستبووە.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامە و پاسەپۆرت و نشینگەی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دابوو کە دەفتەری یەدەگ بۆ ئەو کەسانە دانراوە کە نەخۆشن یان کارێکی تایبەت و زۆر پێویستیان هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.