یه‌كێتی تۆپی پێی قه‌ته‌ڕ ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌فه‌رمی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیا بۆ پیاوان دیاری كرد كه سه‌ره‌تای ساڵی 2024 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یه‌كێتی تۆپی پێی قه‌ته‌ڕ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری یه‌كێتی تۆپی پێی قه‌ته‌ڕ بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌ی ناوخۆیی ڕێكخستنی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیای دا به سه‌رۆكایه‌تی شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه بن ئه‌حمه‌د ئال سانی.
ڕاشیگه‌یاند: پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له رۆژانی نێوان 12ی كانوونی دووه‌م تا 10ی شوباتی ساڵی 2024 به‌ڕێوه ده‌چێت.
بڕیار بوو پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له وڵاتی چین به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا وڵاته‌كه داوای لێبوردنی له مێوانداریكردنی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.