Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:31

یونامی بۆ سەرۆکی دیوان: پاڵپشتیی لە چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە ھەولێر کۆبووەوە و پاڵپشتیی یونامی لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی 02ـی 2023 د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە سەرۆکایەتی دیوان، پێشوازی له‌‌ ریکاردۆ ڕۆدرێگز، بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە ھەولێر کرد.

د. ئومێد سەباح ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، ڕایگەیاند: لە دیدارەکەدا باس لە ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی حکوومەتی ھەرێم و یونامی کرا و جەخت کرایەوە لە بەردەوامی پەیوەندی و ھەماھەنگیەکانی نێوانیان.

ڕاشیگەیاند: هەروەها باس لە دوایین سەردانی شاندی حکوومەتی ھەرێم بۆ بەغدا و بارودۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراق کرا، بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور و کارنامەی حکوومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە چارەسەر بە پێویست زانرا.

سەرۆکی دیوان ئاماژەی بەوەش دا کە بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە ھەولێر پاڵپشتیی خۆیان دووپات کردەوە بۆ گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بۆ بە چارەسەرگەیاندنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.