ڕاوێژكارێكی پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ڕایگه‌یاند كه له كۆتاییدا و دوای ڕاگرتنی پشتگیرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سوپای ئۆكراینا له جه‌نگی به‌رامبه‌ر ڕووسیا ده‌دۆڕێ و ڤلادیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش ناچار ده‌بێت به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا ڕابكات.
دۆگلاس ماكگریگۆ ڕاوێژكارێكی پێشووی پێنتاگۆن ڕایگه‌یاند: هیچ شك و گومان له‌وه‌دا نییه كه زیلینسكی كۆتاییه‌كانی ژیانی له شوێنێكی دووره‌ده‌ست له كه‌ناراوه‌كانی میامی له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ده‌بات.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا له بواری ده‌ریایی و ئاسمانی‌دا خاوه‌ن هێزێكی ڕاده‌به‌ده‌ره، به‌ڵام له ڕووی هێزی پیاده‌وه خاوه‌ن ئه‌و هێزه نییه كه ڕووسیا هه‌یه‌تی، بۆیه جه‌نگی ڕووسیا و ئۆكراینا به یه‌كێك له ئۆپه‌ڕاسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی واشنتۆن له ده‌ره‌وه‌داده‌نرێت، بۆ هه‌مووانیش ڕوونه كه سوپای ئه‌مه‌ریكا ئێستا ته‌نیا هاوكاری ده‌ریایی و ئاسمانی پێشكه‌ش به ئۆكراینا ده‌كات، هه‌ر كاتێكیش گه‌یشته ئامانجه‌كانی خۆی ته‌واوی هێزه‌كانی ده‌كشێنێته‌وه، له‌م كاته‌شدا خاوه‌ن ماڵ به‌ته‌نیا له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی پێشووی پێنتاگۆن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشتر دۆخی هاوشێوه‌مان له ڤێتنام و عێراق و ئه‌فغانستان بینیوه، بۆیه ترسی زۆرم هه‌یه هه‌مانشتیش له ئۆكراینا ڕووبداته‌وه.
دۆگلاس ماكگریگۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه نابێت ئه‌وه له‌بیر بكرێت كه سوپای ڕووسیا هه‌میشه له دۆخه سه‌خت و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كاندا به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیدا زاڵ و سه‌ركه‌وتوو بووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له كۆتاییدا سوپای ئۆكراینا له جه‌نگی به‌رامبه‌ر سوپای ڕووسیا شكست ده‌هێنێت و ڤلادیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش ناچار ده‌بێت به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا ڕابكات و به‌یه‌كجاری وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵێت.
ئه‌م وتانه‌ی ڕاوێژكارێكی پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستاش سكۆت رێته‌ر ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا گوتبووی كه له ناوه‌ڕاستی هاوینی داهاتوودا سوپای ئۆكراینا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نامێنێت و به‌مه‌ش به ناچاری ته‌واوی سوپای ئه‌و وڵاته خۆی ڕاده‌ستی سوپای ڕووسیا ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.