Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:04

ئه‌مشه‌و بوومه‌له‌رزه‌ ئێرانیشی هه‌ژاندووه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی فریاكه‌وتن له‌ پارێزگای هرمزگانی ئێران ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مشه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.6 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ پارێزگاكه‌یان ڕوویداوه‌.

میهرداد حه‌سه‌ن زاده‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی فریاكه‌وتنی هرمزگان بۆ ئاژانسی (ئیرنا) ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و سێشه‌م كاتژمێر 7:18 خوله‌ك بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك پارێزگای هرمزگان و شیراز و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری باشووری ئێرانی هه‌ژاندووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی و مادی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌‌ له‌ پارێزگای هرمزگان ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ سه‌نته‌ری چاودێری بوومه‌له‌رزه‌زانی ئێران هه‌ر ئه‌مشه‌و دۆخی له‌ناكاوی له‌  به‌نده‌ر عه‌باس و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری راگه‌یاندووه‌ به‌هۆی ئه‌گه‌ری ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی تر.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی سێشه‌می ڕابردوو له‌ به‌نده‌ر عه‌باس و پارێزگای فارس له‌ وڵاتی ئێران بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزی تر به‌ گوڕی 5.3 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕووی دابوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.